کۆمپانیای Meizu مۆبایلی Meizu M6s بڵاوکردەوە - ئیحتیات بیردۆز

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

Post Top Ad

الثلاثاء، 13 فبراير 2018

کۆمپانیای Meizu مۆبایلی Meizu M6s بڵاوکردەوە

Responsive Ads Here


ئەم مۆبایلە پەنجەمۆرەکەی لەتەنیشیەتی و لەگەڵ دوگمەی کوژانەوەی دایناوە لەماوەی 0.2 چرکە دەبێتەوە. یەکەم مۆبایلیشە پڕۆسێسەری سامسونگ Exynos 7872 ی شەش ناوکی بەکاردێنێ، کەدوو ناوکی Cortex-A73 بەلەرەلەری 2.0 گێگاهێرتز هەروەها چوار ناوکی Cortex-A53 بەلەرەلەری 1.6 گێگاهێرتز کاردەکات، هەروەها کارتی ڕوونمای Mali-G71 MP3 لەسەرە، لەگەڵ بیرگەی کاتی 3گێگا، بیرگەی ناوەکی 32 و 64 گێگا.
ڕێژەی ڕوونماکەی 18:9، بەقەبارەی 5.7 ئینج بەکوالیتی HD+ (1440 × 720 پێکسڵ)، بەهێزکراوە بەڕوونمای 2.5D.
کامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ چارەسەرکردنی ڕووخسار ، بەڵام کامێرای پشتەوە 16 مێگاپێکسڵ و دەرچەی هاوێنە f/2.0 و بەفلاش بەستراوەتەوە. ڕووکاری دەرەوەشی کانزایە.



سیستەمی کارکردنی Flyme 6.2، پاتری 3000 ملی ئەمپێر، لەگەڵ باراویکردنەوەی خێرا 18 وات، بەستراو بە USB-C، بەڵێنیشی داوە بارگاوی کردنەوەی 30% لە 15 خولەک و 52% لەنیو کاتژمێر.
سەبارەت بەنرخەکەشی ئەوا 155 دۆلار بۆ 32 گێگاو 186 دۆلار بۆ وەشانی 64 گێگا، ڕەنگەکانی ڕەش و سیلڤەرو زێڕی و شین بەردەستە.





Post Top Ad